سه‌ره‌دانێكی زانستی قوتابیانی به‌شی كارگێری كار بۆ راگرایه‌تی په‌یمانگه‌


2021-11-03 11:21:07

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-11-2021 قوتابیانى قۆناغى دووەمى بەشى كارگێری كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بە سەرپەرشتى بەرێز (م.ى. ازاد حسین طه) سەرۆک بەشى کارگێرى کار سەرەدانێکى زانستیان بۆ یەکە کارگێریەکانى پەیمانگاکەمان ئەنجام دا.
ئه‌م سه‌ره‌دانه‌ی قوتابیان تایبه‌ت بوو به‌ بابەتى (سکرتاریة و ادارة المکتب) كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاى بابەت بەرێز (د. محمود محمدامین) وانه‌كه‌ ده‌گوترێته‌وه‌ بە مەبەستى ئاشنا بوون و وەرگرتنى زانیارى بە شێوەى پراکتیکى لە بوارەکانى سکرتاریەت و چۆنیەتى بەرێوەبردنى ئۆفیس و رێکخستنى دۆسیەکانى تایبەت بە کاروبارى رۆژانە و هەروەها چونیەتى دەرکردن و نووسینى نوسراوەکان وەکو (فەرمانى کارگێرى، نوسراوى ئاراستە کراو، و وه‌لام دانەوەى نوسراو) و ئەرشیف کردن و پاراستنى نووسراو و بەلگەنامەکان.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali