گرنگیدان به‌ تواناكانی قوتابیان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێ كرا


2021-10-06 12:52:28

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 6-10-2021 سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌یه‌ك له‌گه‌ل سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كانی په‌یمانگه‌.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێز (م. مهدی احمد) به‌رپرسی سه‌نته‌ر پلانی كاری سه‌نته‌ر بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 دایه‌ دیاركردن كه‌وا گرنگی به‌ تواناكانی قوتابیان بده‌ن و په‌ره‌ی پێ بدرێت ئه‌ویش به‌ پێشكه‌شكردنی سیمینار و وۆرك شۆپ و ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌كانی راهێنانی جۆراو جۆر بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بكرێن بۆ بازاری كار.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێز ڕاگری په‌یمانگه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست و دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیانه‌ بتوانن خۆیان په‌ره‌ به‌ تواناكانی خۆیان بده‌ن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali