هه‌ڵمه‌تێكی دانانی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ئه‌نجامدرا


2021-10-24 07:15:59

به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-10-2021 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش‌ هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (رضوان نذير عثمان) به‌رپرسی هۆبه‌ هه‌ستان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ دانانی ڤاكسین.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا نزیكه‌ی 25 قوتابی و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش تێدا به‌ژداربوون و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی خازر و دانانی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری فایزه‌ر.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali