به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاگری په‌یمانگه‌ دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ به‌رێوه‌چوو


2021-10-24 06:48:39

به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش‌ دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-10-2021 دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی خوێندن 2021-2022 به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌ری مامۆستایان و قوتابیان له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان به‌رێوه‌چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌لێك خاڵی گرنگ تاوتوێ كران له‌سه‌ره‌تادا پیرۆزبایی له‌ مامۆستا (عصام عبدالمغیث خلیفه‌) كرا كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ڵبژێردراوه‌.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ ئاماده‌كاری كردن بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندن 2019-2020 و 2020-2021 كرا دواتر باس له‌ ده‌وامی مامۆستایان و دانانی كاتژمێری وانه‌ وتنه‌وه‌ی مامۆستا (نصابی مامۆستا) به‌پێی ناسناوی خۆی و هه‌روه‌ها بۆ فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلوم و به‌كالۆریۆس كرا و له‌ خاڵێكدا باس له‌ جیبه‌جی كردنی سیسته‌می پۆلۆنا ECTS كرا و له‌ خاڵیكی تر باس له‌ به‌كرێدانی كافتریای په‌یمانگه‌ كرا كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی خاوه‌ن كافتریا هه‌موو رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكرێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali