قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش كرد


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14-10-2021 به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش پێشوازی له‌ قایمه‌قامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێز (اسماعیل مصطفى رشيد) كرد له‌گه‌ل شاندی یاوه‌ری له‌گه‌لدا.
مه‌به‌ست له‌ سه‌ره‌دانه‌كه‌ی قایمه‌یقامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش بۆ په‌یمانگاكه‌مان ئاشنابوون بوو به‌ ستافی په‌یمانگاكه‌مان و هه‌روه‌ها له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون بوو له‌ ره‌وشی قوتابیان و پرۆسه‌ی خوێندن له‌ په‌یمانگه‌.
ناوبراو ده‌ست خۆشی له‌ ستافی په‌یمانگه‌ كرد له‌ راگر و یاریده‌ده‌ری راگر و ستافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ كه‌ رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ ڕیك و پێكی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن.
لای خۆشیه‌وه‌ به‌رێز راگر دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاتنیان بۆ په‌یمانگاكه‌مان.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali