كۆبوونه‌وه‌ی راگری په‌یمانگه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسی هۆبه‌كان


2021-10-06 01:17:03

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-10-2021 به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌ هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا راگری په‌یمانگه‌ كۆمه‌لێك خاڵی گرنگی خسته‌روو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رك و كاره‌كانی فه‌رمانبه‌ران و جێبه‌جی كردنیان به‌ شێویه‌كی رێك وپێك و له‌كاتی خۆیدا و ئاماده‌بوونی فه‌رمانبه‌ران له‌ ژووره‌كانی خۆیان و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان هۆبه‌كان.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌كه‌دا به‌رێز راگر ده‌ست خۆشی له‌ گشت فه‌رمانبه‌ران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali