شاندێك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد


2021-09-13 08:22:47

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13-9-2021 شاندێك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە پێشوازیان لێكرا.
ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان (ادریس هه‌ركی) و خاتوو (جمیله‌ محمد و جمبد خان) و چه‌ند به‌رێزێكی تر له‌گه‌لدا.
به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خویندن 2021-2022 و ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ پالپشتی خۆیان بۆ په‌یمانگاكه‌مان ده‌ربڕی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali