ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌ستیپێكرد


2021-09-12 10:41:21

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12-9-2021 پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی نوێ 2021-2022 له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد و قوتابیان ئاماده‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن بوون.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه سه‌ره‌دانی هۆڵه‌كانی خوێندنی كرد و پیرۆزبایی له‌ گشت قوتابیان كرد به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندن.
هه‌روه‌ها به‌رێز راگری چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگی بۆ قوتابیان شی كرده‌وه‌ له‌وانه‌ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆ پاراستن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خوازراو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali