ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجامدا


2021-08-17 08:40:11

ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-8-2021 به‌بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌رێزان سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی هه‌رسێ هۆیه‌ی ئایتی و خویندنی ئه‌لیكترۆنی و تۆمار كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ تاوتوێ كران ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا به‌رپرسی هۆبه‌ی ئایتی باسی له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ئامێره‌كانی هۆله‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كانی كۆمپیوته‌ر كرد و چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان، دوای ئه‌وه‌ به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی باسی له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی پلاتفۆرمی مۆدڵ كرد و دواتر به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆمار چه‌ند خالێك ده‌رباره‌ی كاروباره‌كانی هۆبه‌ی تۆمار تاوتوێكرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali