سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-6-2021 لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سەرەدانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌شی كرد.
لیژنه‌كه له‌م به‌رێزانه‌‌ پێكهاتبوون به‌ڕێز (د. ئاری محمد علی) و به‌رێز (م. عبدال‌) و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر پێشوازیان لێ كرا‌.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ره‌دانه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی دووه‌م خولی دووه‌م بۆ ساڵی خویندن 2020-2021.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یمانگه‌ و هۆل و تاقیگه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد ده‌ست خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و مامۆستایان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ گشت قوتابیه‌كان خواست.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali