ده‌ستپیكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می كۆرسی دووه‌م


رۆژی شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 12-6-2021 تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی دووه‌م خولی دووه‌م بۆ سالی خوێندن 2020-2021 بۆ هه‌ردوو قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌ستی پێكرد.
بۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ڕه‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13-6-2021 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر سه‌ره‌دانی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد.
به‌رێز راگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ پیویسته‌ قوتابیان پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوور بن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali