چله‌ی ماته‌مینی مامۆستا ادریس له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێوه‌چوو


ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8-6-2021 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌گه‌ل به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و گشت مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌ی مامۆستا ادریسی كۆچكردوو، چله‌ی ماته‌مینی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دام و ده‌زگای فه‌رمی و نا فه‌رمی پشكدارییان له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا كرد .
له‌ سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌ به‌رێز راگری په‌یمانگه‌ گوتارێكی پێشكه‌شكرد دواتر گوتاری خانه‌واده‌ی كۆچكردوو له‌لایه‌ن به‌رێز‌ (د. احمد محمد نجم الدین) برای كۆچكردوو خوێنرایه‌وه‌.
دواتر پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر كورته‌ ژیانی مامۆستا ادریس پێشكه‌شكرا كه‌ له‌لایه‌ن (م بیار محمد سعید) به‌رپرسی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئاماده‌ كرابوو.
دوای ئه‌وه‌ چه‌ند ئاماده‌بوویه‌كی رێوره‌سمه‌كه‌ بۆ ده‌ربرینی دلسۆزی و هاوخه‌می خۆیان چه‌ند وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد.
مامۆستا ادریس، له‌ ساڵی 1972 لە شاری موصل لەدایکبووە، له‌ ساڵی 2009 دوای دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش وه‌ك به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئایتی له‌ په‌یمانگه‌ ده‌ست به‌كار بووه‌.
له‌ رۆژی 27ی 4 سالی 2021 دوای تووشبوونی به‌ جه‌لته‌ی ده‌ماغ و مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری موصل، كۆچی دوایی كرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali