ژمێریاری
دیدی به‌ش :
دیدی ئێمە هەڵدەقۆلێت لە زانینمان بە هەموو ئه‌و داواكاریانه‌ی كه کۆمەلگاو بازارى کارکردن پێو‌یستی پێ هه‌یه به‌و پسپۆریه كه خزمەتى هەموو کەرتەکانى حوکومەت دەکات کە هیچ دامەزراوەیەک لە دامه‌زراوه‌كانی كومه‌لگا بێ ئه‌م پسپۆریه نیە بە هەردوو کەرتى گشتی وتایبەت.
ئه‌ركی به‌ش :
پێشخستنی پيشەى ژمێریارى وە ره خساندنى ژینگەێیکى زانستى كه بتوانێت سپۆنسه‌ری توێژینه‌وه‌ی ژمێریاری بكات، و ئاماده‌كردنی كارمه‌ندی ئاست ناوه‌ند بۆ بازاری كار له و ده‌رچووانه‌ی كه توانای پیشه‌یی و ئه‌كادیمی و لێهاتووییان هه‌بێت. وخاون رەوشتێكی وا بن كەوایان لێ بکات بەرگەى هەموو بەربەستەکان بگرن کە ژینگەى کارکردن دەهێنێتە پێشیان ئەوەش له رێگه‌ی داهێنانی بەرنامەى ژمێریارى وئامادەکردنى لێکۆلینەوە وهەولدان بۆ دروستکردنى پەیوەندیکى بتەو لەگەل ژینگەى کار و پێشەى ژمێریارى.
ئامانجه‌کان :
ئامانجی به‌ش هه‌ولدانه بۆ ئاماده‌كردنی میلاكی ته‌كنیكی كه توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خولی ژمێریاری و ووردبینی هه‌بێت له كه‌رته ئابووریه‌كانی گشتی و تایبه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌رتانه‌ش كه ئامانجیان قازانج نیه له میانه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه:
1- ئامادەکردنى کارمەندانى لێهاتوو بە شێوازێکى گونجاو بۆ هه‌لگرتنی بەرپرسیارەتى بارگرانیه‌كانی پیشه‌ی وەکو ژمێریاران یان ووردبینان لە کوردستان چ لە کەرتى گشتى یان تایبەت به پشت به‌ستن به پێویستییەکانى کۆمەلگا.
2- پێشخستنی به‌رنامه‌كانی فێركاری له به‌ش كه هاوده‌م بێت له گه‌ل ئه‌و پێشكه‌وتنه‌كان له ئامرازه ته‌كنیه‌كان و به‌رفراوان كردنی زیاتر له به‌كارهێنانی كومپیوته‌ر له ئیشپێكردنی سیسته‌می زانیاری ژمێریاری له كه‌رتی حكومی و كه‌رتی كار.
3- بەرزکردنەوەى ئاستى پێشكه‌شكردنی مامۆستایان كه هاوده‌م بێت لەگەل داواكاریه‌كان بەش لە داهاتوو لە رێگاى هینانى میلاکی زانستى لێهاتوو وبەرفراوان کردن لە دامەزراندنى دەرچووە لێهاتوەکان لە بوارى زانستى وەکو راهینەرى تەکنیکى وهاندانیانیان بۆ تەواو کردنى خۆێندنى بالا لە زانکۆ لێهاتووەکان لە دەرەوەى ولات.
4- کرنەوەى خوولەکانى ژمێریارى بۆ هەموو فەرمانگە حکومییەکان.