تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی دووه‌م ده‌ستیپێكرد


رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18-5-2021 تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆتایی كۆرسی دووه‌م خولی یه‌كه‌م خوێندنی به‌یانیان و ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد.
گشت مامۆستایان و قوتابیان پێگیریان به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی كردبوو‌ كه‌ هه‌ستاون به‌ به‌ستنی ماسكی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشی كۆرۆنا.
و ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-5-2021 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌گه‌ل به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌یانیان و به‌رێز (م. سردار فازل قاسم) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێواران سه‌ره‌دانی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی به‌یانیان و ئێواران كرد.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی دووه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ سالی خوێندن 2020-2021 بێت كه‌وا له‌م سه‌ره‌دانه‌ی به‌رێزیان دا رێنماییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ قوتابیه‌كانی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان پێگیری كردن بوو به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌ستنی ماسك و به‌ستنی باجی قوتابی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali