ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ شه‌شه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ سالی خوێندن 2020-2021


2021-05-04 01:18:10

به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی دووه‌م بۆ سالی خوێندن 2020-2021 ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ ‌رێكه‌وتی 4-5-2021 ئەنجوومەنى پەيمانگەى تەكنيكى بەردەرەش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و سەرۆك بەشە زانستيەكان شه‌شه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
هه‌روه‌ها‌ به‌رپرسانی هۆبه‌ی دارایی و تۆمار ئاماده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوون.
له‌م كۆبوونه‌‌یه‌‌دا كۆمه‌لێك كارووباری ناو په‌یمانگه‌ تاوتوێكرا كه‌ گرنگترینیان خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی دووه‌م و پێكهێنانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری كردن بۆ مه‌شقی هاوینه‌ی قوتابیان.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali