مامۆستایه‌كی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كۆچی دوایی كرد


2021-04-27 10:56:24

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا (ادریس محمد نجم الدین)مان پێگه‌یشت کە مامۆستا بوو لە پەیمانگاکەمان هەروەها قوتابی ماستەر بوو لە کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی ئاکرێ ئەمرۆ و دوای چەندین رۆژی سەخت و مانەوە لەژێر ئامێر لە نەخۆشخانەیەکی شاری موسل کە بەهۆی جەڵتەی مێشک تەندروستیەکەی تێک چوو لەو رۆژەوە بێ ئاگا ببوو و تەنها دڵی کار دەکرد ئەمرۆ بۆ هەتا هەتایە دڵی لە کارکردن وەستا و خوای گەورە ئەمانەتەکەی خۆی لێ وەرگرتەوە.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش سەرەتا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و لە مامۆستا و فەرمانبەرانی خۆمان دەکەین چونکە (مامۆستا ادریس) وەکو برایەک بوو بۆ ئێمە و دواتر سەرەخۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و ته‌واوی كه‌سوكار و خزمانی خوا لێخۆشبوو ده‌كه‌ین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوا لێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali