پاككردن (تعقیم) كردنی هۆڵ و تاقیگه‌كانی خوێندن


2021-04-09 10:29:59

به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی قوتابیان و مامۆستایانی په‌یمانگه‌كه‌مان ئه‌مرۆ رۆژی هه‌ینی‌ رێكه‌وتی 9-4-2021 هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە هه‌ستا به‌ پاككردن (تعقیم) كردنی گشت هۆڵ و تاقیگه‌كانی به‌شه‌ زانستیه‌كان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزبۆته‌وه‌ بۆیه‌ به‌ گرنگ زانرا گشت هۆڵ و تاقیگه‌كانی خوێندن پاك (تعقیم) بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی قوتابیان و مامۆستایان پارێزراو بێت و به‌دوور بن له‌م ڤایرۆسه‌.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali