هه‌لمه‌تێكی پشكنینی ته‌ندروستی قوتابیان ئه‌نجامدرا


2021-03-31 02:42:40

ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-3-2021 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌لمه‌تێكی پشكنینی قوتابیان ئه‌نجامدا.
به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ته‌ندروستی قوتابیان و تووش نه‌بوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنین بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابی‌ خوێندنی به‌یانیان و ئێواران كرا ئه‌ویش به‌ وه‌رگرتنی سامپل بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌ تاقیگه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ده‌ربچێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک