سه‌ره‌دانی شاندى‌‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی فیدرال بۆ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش


ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29-3-2021 شاندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی فیدرال به‌ مه‌به‌ستی دانپێدان به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر پێشوازیان لێ كرا،
لیژنه‌ی ناوبراو پێكهاتبوون له‌ به‌رێز (د. حیدر بغدادی) سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ ئه‌ندامه‌تی به‌رێزان (د. حامد شاكر و د.محمد سعد و م. علی شبیب) و به‌رێز (د. زیره‌ك عزیزخان) هاریكاری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ كردن و پێدانی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست ده‌رباره‌ی په‌یمانگه‌ له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاكو ئێستا، لیژنه‌ی ناوبراو هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی گشت هۆبه‌كانی ڕاگرایه‌تی و هه‌روه‌ها به‌شه‌ زانستیه‌كان له‌ هۆڵ و تاقیگه‌كانیه‌وه‌.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali