كۆتایی هاتنی قاره‌مانیه‌تی تۆپی پێ له‌ژیر دروشمی (ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان)


ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ ریكه‌وتی 10-3-2021 قاره‌مانیه‌تی تۆپی پی‌ له‌ژیر دروشمی (ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان) كۆتایی هات كه‌ بۆ قوتابیانی گشت به‌شه‌ زانستیه‌كانی خوێندنی به‌یانیان و ئێواران ئه‌نجامدرابوو و له‌ كۆتایی قاره‌مانیه‌كه‌‌ تیپی به‌شی ژمێریاری و تیپی به‌شی په‌رستاری قۆناغی یه‌كه‌م گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی و سه‌ركه‌وتن بۆ تیپی به‌شی په‌رستاری قۆناغی یه‌كه‌م تۆمار كرا.
و هه‌ر ئه‌مرۆ كه‌ رۆژی جلوبه‌رگی كوردیه‌ له‌ رێوره‌سمه‌كانی ئه‌م رۆژه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و گشت قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگاكه‌مان و چه‌ند به‌رپرسی داموده‌زگای حكومی و حیزبی له‌ به‌رده‌ڕه‌ش خه‌لات به‌سه‌ر تیپه‌كانی سه‌ركه‌وتوو دابه‌شكرا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali