8ی مارس له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنكیی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رز ڕاگیرا


بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان ئەمرۆ رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 8-3-2021 پەیمانگەی تەکنیکی بەردەرەش بە گوڵی سپی ئەم رۆژەی بەرز ڕاگرت

بە‌ سه‌رپه‌رشتی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه هه‌ستا به‌ پێشكه‌شكردنی ده‌سته‌ گوڵی سپی به‌سه‌ر‌ گشت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی ئافره‌ت له‌ په‌یمانگاكه‌مان.

ڕاگری په‌یمانگه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ گوتیشی ئافره‌تان به‌شێكن له‌ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و ئازادی وه‌ڵات كه‌وا چینی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو مافه‌كانیان پارێزراو بێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali