سه‌ره‌دانی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش بۆ په‌یمانگه‌


2021-03-03 03:25:41

به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ كاركردنی ئامێره‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی په‌یمانگاكه‌مان ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3-3-2021 لیژنه‌ی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (مقدم عثمان حم عبدالله) سه‌ره‌دانی په‌یمانگاكه‌مانیان كرد.
ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و (مامۆستا ردوان) به‌رپرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پێشوازیان لێكرا.
لیژنه‌ی ناوبراو هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانكردنی گشت بینایه‌ته‌كانی په‌یمانگه‌ و پشكنینیان بۆ گشت ئامێره‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌كان كرد له‌ باشی و دروستی كاركردنیان و هه‌ر ئامێرێك كار نه‌كات بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگاكه‌مان پارێزراو بن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌.
له‌ كۆتایی دا به‌رێز یاریده‌ده‌ری راگر ده‌ست خۆشی له‌ لیژنه‌ی ناوبراو كرد بۆ هاتنیان بۆ په‌یمانگاكه‌مان.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali