ئه‌نجامدانی تیروپشكی خولی تۆپی پێ بۆ قوتابیان


2021-03-01 01:33:05

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 1-3-2021 هۆبه‌ی وه‌رزشی له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ په‌یمانگه‌ هه‌ستا به‌ ڕاكێشانی تیروپشكی خولی تۆپی پێ بۆ گشت قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان له‌ خوێندنی به‌یانیان و ئێواران.
ئه‌م خوله‌‌ له‌ 16 تیپ پێكهاتووه‌ له‌ ژێر دروشمی (ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان) به‌رێوه‌ده‌چیت و له‌ رێكه‌وتی 2-3-2021 یاریه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات به‌پێی خشته‌ی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ كه‌ رۆژانه‌ 2 یاری ئه‌نجام ده‌ده‌رێت و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali