كۆبوونه‌وه‌ی ڕاگری په‌یمانگه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسی هۆبه‌كان


2021-02-28 01:17:52

ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 28-2-2021 به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل گشت به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یمانگه‌.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێز ڕاگر كۆمه‌لێك خاڵی گرنگی خسته‌ ڕوو سه‌باره‌ت به‌ ده‌وام كردنی فه‌رمانبه‌ران و گرنگی دان به‌ ئه‌ركه‌كانیان و كاره‌كانیان له‌كاتی خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
له‌ درێژه‌ی وته‌كانی دا به‌رێز ڕاگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركه‌كانیان له‌ هۆبه‌كان و به‌شه‌ زانستیه‌كان جیا بكه‌نه‌وه‌ و هه‌ر یه‌كه‌و كاتێكی جیاوازی بۆ دابنێت تاكو نه‌بێته هۆی دروست بوونی هیچ گیروگرفتێك بۆ هۆبه‌كه‌.
به‌رێزیان گوتیشی پێویسته‌ به‌رپرسی هۆبه‌كان هه‌موو كۆتایی مانگێك راپۆرتێك دروست بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ هۆبه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام دراوه‌ و تا چ راده‌یه‌ك كاره‌كانیان ته‌واو كردووه‌.
له‌ كۆتایی دا به‌رپرسی هۆبه‌كان راوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک