هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین ئه‌نجامدرا


2021-02-25 10:52:54

 ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-2-2021 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی خوین به‌خشینی ئه‌نجامدا.
له‌ ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ په‌یمانگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی هه‌لمه‌تێكی خوین به‌خشین بۆ نه‌خۆشانی ته‌لاسیمیا له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش.
له‌م هه‌لمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان تێدا به‌ژداربوون و هه‌ستان به‌ به‌خشینی خوین.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک