هه‌لمه‌تێكی ڤاكسین دانان له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامدرا


به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ په‌تای وه‌رزی (ئه‌نفله‌وه‌نزا) و هه‌روه‌ها بۆ به‌هێز بوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش (مناعه‌) له‌ دژی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22-2-2021 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستان به‌ هه‌لمه‌تێكی ڤاكسین دانان بۆ گشت فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگه‌كه‌مان.
ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگه‌كه‌مان به‌رێوه‌چوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ڤاكسین بۆیان دانرا دواتر قوتابیانی هه‌موو به‌شه‌كه‌ زانستیه‌كان‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ دوای یه‌كه‌وه‌ رێز كران به‌ دووری دوو مه‌تر له‌ نێوانیان و دواتر ڤاكسین بۆیان دانرا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک