پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ ئه‌نجامدرا بۆ سالی خوێندن 2020-2021


2021-02-09 01:15:09

به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ده‌ستپێكردنی خویندنی كۆرسی دووه‌م بۆ سالی خوێندن 2020-2021 ئه‌مرۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ ‌رێكه‌وتی 9-2-2021 ئەنجوومەنى پەيمانگەى تەكنيكى بەردەرەش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل ) راگرى پەيمانگە و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز ( پ.ی. زاهر عبداللطيف ) یاریده‌ده‌ری راگر و سەرۆك بەشە زانستيەكان پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
هه‌ریه‌ك له‌ به‌رپرسانی هۆبه‌ی دارایی و زانستی و دڵنیای جۆری و خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوون.
له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌كه‌دا جه‌نابی ڕاگر ده‌ست خۆشی له‌ لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كرد كه‌ توانیان تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی یه‌كه‌م ودووه‌م له‌ ده‌وامی به‌یانیان وئێواران به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ به‌رپرسی هۆبه‌كان خاڵ و پێشنیاره‌كانیان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن خسته‌ ڕوو تاكو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن تاوتوێبكرێن.
گرنگترین ئه‌و خالانه‌ی كه‌ تاوتوێكران خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ خوێندنی كۆرسی دووه‌م كه‌ سیسته‌می خویندن به‌ شێوازی ئاویته‌ (ئه‌لیكترۆنی و كامپه‌س) ده‌بێت به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و هه‌روه‌ها پیویسته‌ مامۆستاكانمان هه‌لبستن به‌ ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ و سیمینار و له‌ مالپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بلاو بكرێنه‌وه‌.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک