لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی كرد


2021-02-01 10:15:06

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1-2-2021 شاندی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌شی كرد.
لیژنه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان (د.رجب ابراهیم و م.باسم احمد) و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی. زاهرعبداللطيف جمیل) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌یانیان پێشوازیان لێكرا.
به‌ ‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2020-2021 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م شاندی لیژنه‌كه‌ هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی گشت هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و پێدانی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها جه‌خت كردن له‌ پێگیری كردن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک