ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی یه‌كه‌م


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-1-2021‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م خوێندنی به‌یانیان و ئێواران له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف جمیل) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی به‌یانیان و به‌رێز (م. محمد غازی محمدامین) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی ئێواران به‌رێوه‌چوو.
وبه‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ ڕه‌وشی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ جه‌نابی ڕاگر و سه‌رۆك لیژنه‌كان سه‌ره‌دانی گشت هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان له‌ خوێندنی به‌یانیان و ئێواران كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بن.
له‌كاتی سه‌ره‌دانه‌كه‌ به‌رێز ڕاگر باسی له‌وه‌ كرد كه‌ قوتابیان پێویسته‌ پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن به‌ به‌ستنی باجی قوتابی و هه‌روه‌ها به‌ پێنووسی ره‌نگی شین وه‌لام بده‌نه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌راوی پرسیاره‌كان نووسینه‌وه‌ نه‌كه‌ن و له‌ ڕوویه‌كی تره‌وه‌ جه‌نابیان زۆر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گشت مامۆستایان و قوتابیان پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن وماسكی ته‌ندروستی ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشی په‌تای كۆڤید-19 وبه‌بێ بوونی هیچ گیروگرفتێكی ته‌ندروستی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رێوه‌بچێت..
و له‌ كۆتایی قسه‌كانی به‌رێز ڕاگر هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گشت قوتابیان خواست وبتوانن نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن و له‌م قۆناغه‌ بچن بۆ قۆناغێكی تر.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali