لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی كرد


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-1-2021 شاندی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك سه‌ره‌دانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌شی كرد.
لیژنه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان (پ.ی.د. مسعود عبدالكریم عبدالرحمن و د. دلدار فرزنده) و له‌لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌رێز (پ.ی. زاهرعبداللطيف جمیل) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌یانیان پێشوازیان لێكرا.
‌مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌ره‌دانه‌یان ئاگاداربوونه‌ له‌ ره‌وشی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندن 2020-2021 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قوتابیانی قۆناغی دووه‌م.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو هه‌ستان به‌ سه‌ره‌دانی كردنی گشت هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و پێدانی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها جه‌خت كردن له‌ پێگیری كردن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی.
له‌ كۆتایی دا لیژنه‌كه‌ ده‌ست خۆشی له‌ گشت قوتابیان و مامۆستایان كرد كه‌ پێگیرن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ماسكی ته‌ندروستی ده‌به‌ستن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک