تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی خوێندن 2020-2021 ده‌ستیپێكرد


ئه‌مرۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-1-2021 كاتژمێر 3ی ئێواره‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی تیۆری و پراكتیكی كۆرسی یه‌كه‌م خولی یه‌كه‌م خوێندنی ئێواران تایبه‌ت به‌ قۆناغی دووه‌م له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ژێر چاودێری به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگا‌كه‌مان و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م. محمد غازی محمدامین) به‌رپرسی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی ئێواران به‌رێوه‌چوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ ڕه‌وشی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ جه‌نابی ڕاگر سه‌ره‌دانی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ بێت.
گشت مامۆستایان و قوتابیان پێگیریان به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی كردووه‌ و هه‌ستاون به‌ به‌ستنی ماسكی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له‌ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشی په‌تای كۆڤید-19 وبه‌بێ بوونی هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی بتوانن تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک