ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ سالی خوێندن 2020-2021


2021-01-04 01:12:54

ئەمرۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ ‌رێكه‌وتی 4-1-2021 ئەنجوومەنى پەيمانگەى تەكنيكى بەردەرەش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگە و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی. زاهر عبداللطيف) یاریده‌ده‌ری راگر و سەرۆك بەشە زانستيەكان و به‌رپرسی چه‌ند هۆبه‌یه‌ك چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئەنجام دا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌م كرا كه‌ هۆله‌كان و تاقیگه‌ زانستیه‌كان ئاماده‌ بكرێن و هه‌موو كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌ روویه‌كی تره‌وه‌ باس له‌ پێگیری كردنی فه‌رمانبه‌ران به‌ ئه‌ركه‌كانیان كرا كه‌ پێویسته‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌ رێك و پێكی و له‌كاتی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌‌ش به‌رێز ڕاگر زۆر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ قوتابیان و مامۆستایان پێگیری به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن و ماسكی ته‌ندروستی ببه‌ستن به‌ تایبه‌ت له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو هۆل و تاقیگه‌كان ماسك و پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست هه‌بێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک