رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌رز ڕاگیرا


ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17-12-2020 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌مان رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا به‌رز ڕاگیرا.
له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا گشت مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ئارمی ئاڵای كوردستانیان به‌ست دواتر ئاڵای پیرۆزی كوردستان به‌ سروودی ئه‌ی ره‌قیب بۆ ئاسمان به‌رز كرایه‌وه‌.
له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا ڕاگری په‌یمانگه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌كی دا ستایشی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان كرد كه‌ له‌ دێر زه‌مان و له‌ ئێستادا به‌ سه‌روه‌ری بارزانی و له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانی ڕزگاریخوازی كورد و كوردستان توانیومانه‌ بگه‌ین به‌م رۆژه‌.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک