سه‌ره‌دانی لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ په‌یمانگاكه‌مان


2020-12-10 06:47:01

به‌یانی ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-12-2020 به‌رێز (پ.ى.د. سمير محۆ جميل) راگرى پەيمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش پێشوازی لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری كرد كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆكه‌وه‌ راسپێردراون بۆ هه‌ندێ كاری چاككردنه‌وه‌ له‌ په‌یمانگاكه‌مان كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌‌ له‌خۆ ده‌گرێت:
1- گۆڕینی پێشه‌وه‌ی ڕاگرایه‌تی كه‌ تووشی تێك چوون بووه‌ و هه‌لوه‌شاوه‌
2- چاككردنه‌وه‌ی كاشی سیرامیكی ده‌ره‌وه‌ی بینایه‌ت
3- سوبغ كردنی بناشه‌ی بینایه‌تی ڕاگرایه‌تی و به‌شه‌ زانستیه‌كان
دوای بینینی هه‌موو شوێنه‌كانی كه‌ پێویستیان به‌ چاكسازی هه‌یه‌ لیژنه‌ی ناوبراو هه‌لده‌ستێت به‌ ئاماده‌كردنی پشكنینێك كه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ چاككردنه‌وه‌.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک