جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی باشترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ دژی كۆرۆنا


رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-12-2020 هۆبه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ره‌ش هه‌لمه‌تێكی وشیاركردنه‌وه‌ له‌ په‌تای كۆرۆنا ئه‌نجامدا.
ئه‌م هه‌لمه‌ته‌ به‌ سه‌ر‌په‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د سمیر محۆ جمیل) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌رێوه‌چوو كه‌ تێدا رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆڤید 19 بۆ قوتابیان شی كرایه‌وه‌.
له‌م هه‌لمه‌ته‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید 19 له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ په‌یمانگه‌ ئاماده‌بوون.
زۆر جه‌خت له‌ جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گیانی قوتابیان ومامۆستایان پارێزراو بێت.

ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali