پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیانی ده‌رچووی قۆناغی 12


2020-10-14 03:36:37

وه‌كو هه‌موو ساڵێك په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ خزمه‌تی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 دایه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانكۆلاین به‌ مه‌به‌ستی‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین .
ئه‌م ساله‌ش پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگاكه‌مان بۆ قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی قوتابیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ هه‌موو سالێك به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك هه‌لده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانكۆلاین.
و له‌م پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم دا به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك فۆرمی زانكۆلاین بۆ قوتابیان پڕ ده‌كرێته‌وه‌ به‌پێی ڕێژه‌ی نمره‌كانیان له‌و كۆلیژ و په‌یمانگه‌یه‌ی ئاره‌زوویانه‌ وه‌ربگیرێن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali