ئاماده‌كاری كردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021


ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-10-2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاریدا به‌ جێبه‌جێ كردنی سیسته‌می ئاوێته‌ ئه‌ویش خوێندنی تیۆری به‌ رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و خوێندنی پراكتیكی له‌ناو كامپه‌س بۆ ئه‌م سالی خوێندن 2020-2021 به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش هه‌ستا به‌ ئاماده‌كردنی گشت هۆله‌كانی خوێندن و تاقیگه‌ زانستیه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سالی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا قوتابیه‌كان بێبه‌ش بوون له‌ خوێندن له‌ناو كامپه‌س و ته‌نها به‌رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خوێندنه‌كه‌یان به‌رده‌وامی پێدا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali