په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2020-09-27 01:03:06

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27-9-2020 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021 دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كرا له‌وانه‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ سالی نوێی خوێندن (2020-2021) و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كانی تایبه‌ت به‌ كاروباری قوتابیان ئاماده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوون و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێكرد بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.
جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌‌‌ قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران پێگیر بن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ خۆ پاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک