ده‌ستپێكردنی خولێكی ئۆنلاین بۆ مامۆستایان


2020-09-08 11:12:41

رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-9-2020 كاتژمێر 9ی ئێواره‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل كۆلیژ و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئاكرێ خولێك ده‌رباره‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌ رێگه‌ی ئۆنلاین ده‌ستی پێكرد.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی.د. منهل الهام عبدال) راگری كۆلیژ و په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئاكرێ.
ئه‌م خوله‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت و ستافی مامۆستایانی هه‌ردوو لایه‌ن تێدا پشكدارن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك مامۆستای ده‌ره‌كی له‌م خوله‌ پشكداریان كردووه‌.
له‌ رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێزان (م. فرهاد محی الدین خلیفه‌ و م. محمد رشید) چه‌ند بابه‌تێك خسترایه‌ڕوو و تێدا باس ‌له‌ ئامانج و په‌ره‌نسیپه‌كانی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی كرا.
جێگای باسه‌ ئه‌م خوله‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و تێدا هه‌موو فیچه‌ره‌كانی پلاتفۆرمی مۆدل بۆ مامۆستایان روون ده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ل چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک