په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ سالی خوێندن 2020-2021


رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-9-2020 به‌ پێگیری كردن به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌ستنی ده‌مامكی ته‌ندروستی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كران له‌وانه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی سالی نوێی خوێندن (2020-2021) و خۆ ئاماده‌كردنی قوتابیان سه‌باره‌ت به‌ خوێندنیان به‌ سیسته‌می ئاوێته‌ ( خوێندن به‌ رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ناو كامپه‌س) و له‌ روویه‌كی تره‌وه‌ به‌ گرنگی باس له‌‌ پێگیری كردنی قوتابیان و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران كرا به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ خۆ پاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک