كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌گه‌ل قوتابیانی به‌شه‌كه‌


2020-06-12 03:56:02

رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 12-6-2020‌ سه‌رۆك به‌ش و بریارده‌ری به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له‌گه‌ل قوتابیانی به‌شه‌كه‌ به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامدرا به‌ ئاماده‌بوونی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ خوێندنی به‌یانیان و ئێواران و گفتوگۆ له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كرا تایبه‌ت به‌ سێمێسته‌ری دووه‌م و شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سێمیسته‌ر.
قوتابیانی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كاری خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ سالی خوێندنی 2019-2020 كۆتایی پێبێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک