ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش دوازده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌رێگه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدا


رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-6-2020‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش دوازده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان ئه‌نجامدرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه باس له‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خویندنی بالا و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كرا سه‌باره‌ت ته‌واوكردنی سالی خوێندن و هه‌روه‌ها باس له‌ میكانیزمی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سێمیسته‌ری دووه‌م بۆ سالی خویندن 2019-2020 كرا.
به‌رێز ڕاگر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ قوتابیان مۆدله‌كانیان به‌كاربهێنن چونكه‌ چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌م سال به‌هۆی بلاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رێگه‌ی پلاتفۆرمی مۆدل دیاری ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ سالی خوێندنی 2019-2020 كۆتایی پێ دێنین.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک