١١ زەمالێن خواندنا ماستەر و دكتورايێ بۆ فەرمانبەرا لبەر دەستن

2020-06-04 05:11:22

زەمالاتی خوێندن (ماستەر دکتۆرا) لە وولاتی کۆریای باشور بۆ سالی ٢٠٢٠

فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین کە وولاتی کۆریای باشور ژمارەیەک زەمالەی خوێندن لە بواری جیا جیا پێشکەش بەوەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی/ هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

1.ماستەر:

(٨) هەشت کورسی خوێندنی ماستەر لەم بوارانەی خوارەوە:

-     سیاسەتی گشتی (public policy)

-     سیاسەتی گەشەپێدان (development policy)

-     کارگێری گشتی (public management)

-        پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر بێت لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان

-     پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە.

-     دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٨٠ کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب یا لە سەر ١٠٠ نیە) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٨٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

-     دەبێت تەمەنی لە ٤٠ سال زیاتر نەبێت.

-     دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥،٥) IELTS یان ٥٩ لە  (TOEFL- IBT) یا ٥٠ لە (PTE).

-     داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)

-     کاندیدی سەرکەوتوو ، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان.

-     کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وولاتی کۆریای باشور پشتگیری دارایی وەک (کرێی خوێندن، شوێنی حەوانەوە،مانگانە و خەرجی سەفەر) دەکرێت.

-     دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ١٠/٦/٢٠٢٠ بەلام دۆکیومێنتەکان تەنها رۆژانی ٩ و ١٠/٦/٢٠٢٠ وەردەگیرێت.

2.دکتۆرا

(٣) سێ کورسی خوێندنی دکتۆرا لەم بوارانەی خوارەوە:

-     سیاسەتی گەشەپێدان (development policy)

-     سیاسەتی گشتی (public policy)

-        پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر بێت لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان

-     دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە ٪٨٠ کەمتر نەبێت

تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٨٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

-     پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە. بەلام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەل وەزارەت واژۆیان کردووە.

-     دەبێت تەمەنی لە ٥٠ سال زیاتر نەبێت.

-     دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥،٥) IELTS یان ٥٩ لە  (TOEFL- IBT) یا ٥٠ لە (PTE).

-     داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)

-     کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان.

-     کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وولاتی کۆریا پشتگیری دارایی وەک (کرێی خوێندن، شوێنی حەوانەوە،مانگانە و خەرجی سەفەر) دەکرێت.

-     دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ١٠/٦/٢٠٢٠ بەلام دۆکیومێنتەکان تەنها رۆژانی ٩ و ١٠/٦/٢٠٢٠ وەردەگیرێت.

تەواوی دۆکیومێنتەکان بە دوو فایل (یەکێکیان بۆ وەزارەت و ئەوی تریان بۆ لایەنی کۆریا) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.

فایلی لایەنی کۆریا:

1.خشتەی زانیاری (بەهەمان شێوەی نمونەی هاوپێچ)

2.لاری نەبوونی شوێنی کارکردنی پێشکەش کار (بە هەمان شێوەی نمونەی هاوپێچ)

3.پوختەی راژەی پێشکەش کار کە تیایدا بە روونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دواین بروانامە تیایدا دیاری کرابێت.

4.بروانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی بۆ پێشکەشکارانی بەرنامەی ماستەر و بروانامەی ماستەر بە زمانی ئینگلیزی بۆ پێشکەشکارانی بەرنامەی دکتۆرا. (بە هەمان شێوەی نمونەی هاوپێچ)

5.توانستی زمانی ئینگلیزی ( تۆیفل یا ئایلتس یا پی تی ئی). (بە هەمان شێوەی نمونەی هاوپێچ) وە دەبێت کاتی تێستەکە بە سەر نەچوو بێت.

6.نوسراوی پشتگیری (recommendation letter)

7.وێنەی پاسپۆرت 

فایلی تایبەت بە وەزارەتەکەمان:

تێبینی: سەبارەت بە فایلی وەزارەت، تکایە تەواوی بەلگەنامەکان بە دوو فایل (رەسەن و کۆپی) پێشکەش بە وەزارەت بکرێت، وە هەمان کات، بەلگەنامە رەسەنەکان دەگێردرێتەوە بۆ خاوەن مامەلەکە.

بۆ زانین -  گشت خەرجیێن خواندنێ دێ ژلايێ زەمالێ ڤە ھێنە دابین كرن.

ھەر فەرمانبەرەكێ زانكۆیا پولیتیەكنیكی یا دھۆك ل هەر شەش كوليژ و هەشت پەيمانگەهێن تەكنيكى يێن زانكويێ، مافێ پێشكێشكرنێ يێ هەى و يێ بڤیَت زەمالیَ ب دەستڤە بینیت پێدڤيە پەیوەنديێ ب رێڤەبەریا پەیوەندیێت نێڤدەولەتی بكەت ب ریَكا ئیمێلێ ل خوارێ دياركرى: 

[email protected]

دگەل داخوازا سەركەفتنێ....

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali