فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك به‌رنامه‌یه‌كی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید دروست كرد


2020-06-04 03:44:38

(م. بیار محمد سعید) كه‌ فه‌رمانبه‌ره له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك‌ / په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش‌ هه‌ستا به‌ دروست كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ مۆبایلی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌ناوی (خه‌رجیه‌كانم).
به‌رنامه‌ی خه‌رجیه‌كانم به‌رنامه‌یه‌كی ژمێریاریه‌ كه‌ به‌كاردێت بۆ تۆماركردنی خه‌رجیه‌كان كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌توانێت خه‌رجیه‌كانی رۆژانه‌ی‌ تۆمار بكات و كۆی گشتی خه‌رجی رۆژانه‌ و مانگانه‌ و سالانه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ببینێت.
ناوبراو ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ گوتی خه‌لك ده‌توانن زۆر سوود له‌م به‌رنامه‌یه‌ وه‌ربگرن چونكه‌ له‌ ئێستادا خه‌لك ده‌ست به‌ پاره‌یان ده‌گرن و هه‌ر شتێك كه‌ ده‌كڕن ده‌یژمێرن بۆیه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كار ئاسانیان بۆ ده‌كات له‌ ژماردنی ئه‌و خه‌رجیانه‌ی له‌م رۆژه‌دا یان له‌و مانگه‌دا كردووه‌.
له‌ درێژه‌ی وته‌كانی دا گوتیشی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تریشم له‌به‌ر ده‌سته‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌م و له‌ داهاتوودا ئه‌وانیش ته‌واو ده‌كه‌م.
(م. بیار) ده‌رچووی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش و ماوه‌یه‌كی درێژه‌ كار له‌ زۆر بواری جیاجیادا ده‌كات وه‌كو به‌رنامه‌سازی و دیزایین و ڕاگه‌یاندن و فۆتۆگرافی و زۆری تر و له‌ په‌یمانگاكه‌مان به‌رپرسی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن و خوێندنی ئه‌لیكترۆنیه‌ و مامۆستای بابه‌ته‌ پراكتیكیه‌كانه‌ له‌ به‌شه‌ زانستیه‌كان.

بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌كه‌ش سه‌ره‌دانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن
https://play.google.com/store/apps/details?id=bayarkocher.Xerjiyekanm

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali