وەلاتێ کۆریا باشور ژمارەیەکا زەمالەیێن خاندنێ پێشکێشی وەزارەتا خاندنا بلند كرينە


2020-06-03 01:32:14

زەمالاتی خوێندن (ماستەر) لە وولاتی کۆریا بۆ سالی ٢٠٢٠

فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین کە وولاتی کۆریا ژمارەیەک زەمالەی خوێندن لە بواری جیا جیا پێشکەش بەوەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی/ هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر بەم شێوەی خوارەوە:

١. ماستەر: 

 

      پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر بێت لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان 

 

   پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە. 

 

   دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.

 

تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب یا لە سەر ١٠٠ نیە) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت. 

 

   دەبێت تەمەنی لە ٤٠ سال زیاتر نەبێت. 

 

   دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە (TOEFL) و ئایلتس و پی تی ئی بێت. خشتەی بەراوردکاری تێستی زمان هاوپێچە. 

 

   داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.) 

 

  کاندیدی سەرکەوتوو ، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان. 

 

   کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وولاتی کۆریا پشتگیری دارایی دەکرێت. وەک ئەوەی کە لە مالپەری زەمالەکە دەستنیشان کراوە. 

 

   دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ٩/٣/٢٠٢٠ بەلام دۆکیومێنتەکان تەنها رۆژانی ٨ و ٩/٣/٢٠٢٠ وەردەگیرێت. 

 

   بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەرنجی فایلی پی دی فی هاوپێج بدەن و  سەردانی ئەم مالپەرە بکەن:

http://www.koica.go.kr/ciat/index.do

تکایە فۆرمی تایبەت بەم زەمالەیە لەگەل تەواوی دۆکیومێنتی پێوسیت بۆ وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان رەوانە بکەن تا نیوەرۆی رۆژی ٩/٣/٢٠٢٠ بەم شێوەی خوارەوە:

تەواوی دۆکیومێنتەکان بە دوو فایل (یەکێکیان بۆ وەزارەت و ئەوی تریان بۆ لایەنی کۆریا) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.

 

فایلی لایەنی کۆریا:

فۆرمی زەمالەکە لەگەل تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە مالپەری زەمالەکە هاتووە. بە هارد کۆپی و سۆفت کۆپی (بە شێوەی سی دی)

فایلی تایبەت بە وەزارەتەکەمان:

1.فۆرمی زەمالەکە لەگەل تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە مالپەری زەمالەکە هاتووە.

2.لاری نەبوونی شوێنی کارکردنی پێشکەش کار

3.پوختەی راژەی پێشکەش کار کە تیایدا بە روونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دواین بروانامە تیایدا دیاری کرابێت.

4.بروانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی

5.توانستی زمانی ئینگلیزی ( تۆیفل یا ئایلتس یا پی تی ئی)

6.وێنەی پاسپۆرت

تێبینی: سەبارەت بە فایلی وەزارەت، تکایە تەواوی بەلگەنامەکان بە دوو فایل (رەسەن و کۆپی) پێشکەش بە وەزارەت بکرێت،

 

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali