ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش یازده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌رێگه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدا


2020-05-13 11:51:25

رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13-5-2020 كاتژمێر 10:00ی ئێواره‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش یازده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان و به‌رپرسی دلنیای جۆری و خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و تۆمار و به‌ میوانداری به‌رێز (م. محمد عبدالرزاق) به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی دلنیای جۆری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك.
له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ (م. محمد عبدالرزاق) باسی ئه‌و فۆرمانه‌ی كرد كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نێردرابوون و باس له‌ چۆنیه‌تی پركردنه‌وه‌یان كرد له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیه‌كانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ راگری په‌یمانگه‌ باسی له‌ شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی سال كرد به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ده‌رچووه‌ و دواتر سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌رێز راگر كرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک