ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌یه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌رێگه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدا


2020-04-27 02:55:59

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-4-2020 كاتژمێر 8:30ی ئێواره‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش ده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین ئه‌نجامدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كۆمه‌لێك بابه‌تی گرنگ تاوتوێكران ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی كه‌ به‌پێی بریاری وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ رێكه‌وتی 2-5-2020 ده‌ست به‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت له‌ گشت زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكهاتبوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه باسی ته‌وه‌ره‌كانی كرد و دواتر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن راو بووچوونی خۆیان خسته‌روو.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ش پێكهاتبوو له‌ به‌رده‌وامی دانی مامۆستایان به‌ سیمینار و وۆركشۆپه‌كان بۆ مامۆستایانی ئه‌كادیمی و قوتابیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین و هه‌روه‌ها هه‌لبژاردنی چه‌ند مامۆستایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پشكداری له‌ خولی كارپێكردنی سیسته‌می مۆدل بكه‌ن كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئاماده‌كاری بۆ كراوه‌ و له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێویسته‌ قوتابیان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت له‌ناو مۆدل و پێگیری پێ بكه‌ن، و به‌پێی ئه‌و بریارانه‌ی له‌ زانكۆ ده‌رده‌چێت هه‌ر قوتابیه‌كی ئاماده‌نه‌بوو رێكاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک

Website Admin: Sarbast Ali