ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش نۆیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا


2020-04-13 02:24:54

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12-4-2020 كاتژمێر 8:00ی ئێواره‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و به‌ ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هۆبه‌كان و به‌ میوانداری به‌رێز (م. عمر محمد) به‌رێوبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ نۆیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین ئه‌نجامدا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌لێك بابه‌تی گرنگ تاوتوێكران ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌رووی قوتابی و مامۆستا ده‌بێته‌وه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنیان.
له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌دا به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه باسی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك كرد و ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه‌ كراون بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
دواتر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشنیاری خۆیان پێشكه‌شكرد ده‌رباره‌ی شێواز و رێگه‌كانی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان و شێوازی پێدانی وانه‌كانی تیۆری و پراكتیكی به‌ قوتابیان و پێشكه‌شكردنی سیمینار بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی رانكی زانكۆ و هه‌روه‌ها زۆر گرنگی به‌ تو ێژینه‌وه‌ی زانستی بدرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كه‌ تێیداینه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بێت چۆن بتوانین سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی 2019-2020 له‌ قوتابیان به‌فیرۆ نه‌چێت، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک