هه‌شته‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش به‌ رێگای ئۆنلاین ئه‌نجامدرا


2020-03-30 09:47:44

ئه‌مرۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30-3-2020 كاتژمێر 7:00 ئێواره‌ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسی ئۆنلاین ئه‌نجامدا.
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل ) راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ره‌ش و به‌رێز (پ.ی زاهر عبداللطيف جمیل) یاریده‌ده‌ری راگر و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌لێك بابه‌تی گرنگ تاوتوێكرا ده‌رباره‌ی كاروباری په‌یمانگه‌ به‌ گشتی له‌ دوای ته‌واو بوونی پشوو و كاروباری قوتابیان به‌ تایبه‌تی.
باس له‌ پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان كرا بۆ ساڵی خوێندن 2020-2021 و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیان بۆ په‌یمانگه‌ دوای كۆتایی هاتن به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا.
به‌هۆی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ندین جار پشووی فه‌رمی درێژ ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و خوێندن له‌ گشت كۆلیژ و په‌یمانگه‌یه‌ك ڕاگیراوه‌.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© هەمی ماف دپاراستینە بو زانکۆیا پولیتەکنیک دهۆک