روونكردنەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە خوێندنی ئەلیکترۆنی کە تا ئێستا قوتابیان بە هەڵە لێی تێگەیشتوون


لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوو کە باسی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت هەموویان وا دەزانن مەبەست لێی تەنها محازەراتی ئۆنلاینە و تەواو.
ئاگادار نین لەوەی کە بەرنامەی moodle یەکێکە لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی تەنها بۆ ئەوە نیە لە رێگەی ئۆنلاین محازەرە بدرێتەوە بەلکو بەرێگەی ئەو بەرنامەیە قوتابی دەتوانێت سەرچاوەکان و پەرتووکەکان لە مامۆستا وەربگرێت و راپۆرت و ئەرکی مال بۆ مامۆستا بنێرێت وە زۆر کاری تریشی پێ دەکرێ.

ئەگەر پشوو تەواو بوو و قوتابیان گەڕانەوە بۆ کۆلیژ و پەیمانگە بەرنامەی مۆدڵ هەر بەردەوام کاری پێ دەکەن واتە هەر کاتەک مامۆستا محازەرەی تەواو کرد سەرچاوەی محازەرەکان ناداتە نوێنەر تاکو بروات چاپ (استنساخ)ی بکات بەلکو لە مۆدڵ دایدەنێت قوتابیان لەوێوە وەریدەگرن و هەر راپۆرتێک و ئەرکی مال هەبوو بە رێگەی moodle بۆ مامۆستا دەنێرن و لە هەمووی گرنگتر دوای گەڕانەوە لە دەوام قوتابی لە مالەوەش دەتوانێت گفتوگۆ لەگەل مامۆستا بکات دەربارەی بابەتەکەی.
بۆیە پێویستە بزانین کە پلاتفۆرمی سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی moodle تەنها بۆ محازەراتی ئۆنلاین نیە.

مامۆستا جاری وا هەیە کویز و تاقیکردنەوەی open book تان پێ دەکات هەر لە مالەوە دەتوانن تاقیکردنەوەکە بکەن بەپێی ئەو کاتەی بۆتان دیاریکراوە.

و هەر قوتابیەک کە دەلێت لەم بەرنامەیە شارەزا نین
ئێمە وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بە هەموو کۆلیژ و پەیمانگاکانەوە کار لەسەر دروست کردنی ڤیدیۆی فێرکاری دەکەین و چەندین ڤیدیۆی فێرکاری بە دەنگ و ڕەنگ دروست کراون و بڵاو دەکرێنەوە.

لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازم و خوای گەورە لەم ناخۆشیە ڕزگارمان بکات.

م. بەیار محمد سعید
بەرپرسی خوێندنی ئەلیکترۆنی
پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش

© Copyright Duhok Polytechnic University (DPU) - All Rights Reserved

Website Admin: Sarbast Ali